سەردێڕ:

ترەمپ: بە رێژەی ٪٢٠٠ باج بەسەر بەرهەمە کحولییەکانی یەکێتی ئەوروپادا دەسەپێنین

PM:12:49:14/03/2025

1108 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە سەدا ٢٠٠ باج بەسەر بەرهەمە کحولییەکانی یەکێتی ئەوروپادا دەسەپێنێت، ئەمەش وەک وەڵامێک بۆ ئەو باجانەی یەکێتی ئەوروپا بەسەر کەل و پەلی ئەمریکادا سەپاندبوویان.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ساڵانێکە دزییان لێدەکرێت و لەمەودوا رێگری لێدەکەن.

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت، هەرگیز لە سەپاندنی باج لەسەر هاوردەی ئەلەمنیۆم، پۆڵا و ئۆتۆمبێل بۆ ئەمریکا پاشگەز نابنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەدا ٢٠٠ باج بەسەر شەراب و بەرهەمە کحولییەکانی دیکەی فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپادا دەسەپێنێت ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ سەپاندنی ئەو باجانەی یەکێتی ئەوروپا بەسەر ئەمریکادا سەپاندوویەتی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا باسی لەوەکردبوو، کە یەکێتیییەکەى ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە پرسی باجەکان.













گەلەری