هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، داوان لە سەرۆکی تورکیا کردووە لەگەڵ شاندی ئیمڕاڵی کۆببنەوە چونکە یەکێکە لە لایەنە سەرەکییەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی رایگەیاند، پێویستە شاندەکەیان لەگەڵ ئەردۆغان کۆببێتەوە چونکە یەکێکە لە لایەنە هەرە گرنگەکانی چارەسەرکردنی کێشەکە.
هەروەها ئاماژەی
بەوەشکرد، کە باسی کێشەیەکی ٥٠ ساڵەی تورکیا دەکەن و ئامانجیان پەرەسەندنی دیموکراتی
و ئازادی و ئاشتی وڵاتە.
هاوکات تۆلای
هاتیمۆگولاری، هاوسەرۆکی دەم پارتی لەوبارەیەوە رایگەیاند، ئەمڕۆ داوای دیداریان
کردووە بەڵام هێشتا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.
بڕیارە رۆژی ١٧ـی
ئەم مانگە شاندەکەی ئیمراڵی سەردانی ئاکپارتی و مەهەپە بکات، بەڵام چاوەکان زیاتر
لەسەر کۆبوونەوەی شاندەکەن لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا، کە تائێستا کاتەکەی دیاری نەکراوە.