سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئێران: لە رێگەی وڵاتێکی عەرەبیەوە نامەکەی ترەمپمان بەدەست دەگات

PM:01:33:12/03/2025

1480 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەیامی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئێران بەم زووانە لە رێگەی وڵاتێکی عەرەبییەوە دەگەیەنرێتە تاران.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "پەیامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکامان تا ئێستا پێنەگەیشتووە، بەڵام بڕیارە بەم زووانە نێردراوێکی وڵاتێکی عەرەبی لە تاران ئەو پەیامە بگەیەنێت"، وتیشی، "لەبارەی بەرنامە ئەتۆمیەكەمانەوە بەمزوانە دانوستان لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی دەسپێدەكەینەوە، هەروەها، لەگەڵ چین و روسیاش لەدانوستانداین".

باسی لەوەشکرد، که تا ئێستا عەلی خامنەیی رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، نامەیەکی سەبارەت به بەرنامه ئەتۆمییەکانی لەلایەن ترەمپەوە پێنەگەیشتووه.

هاوکات، لە هەمانکاتدا لەگەڵ چین و روسیا دانوستان دەکەین لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆبونەوەی سێ قۆڵی نێوان چین، ئێران و روسیا لەسەر ئەو پرسە بەڕێوە دەچێت.













گەلەری