سەردێڕ:

هێزەکانی روسیا گوێدرێژ و ئەسپ بۆچی بەکاردەهێنن؟

AM:09:52:12/03/2025

1980 جار خوێندراوەتەوە

هێزەکانی روسیا پەنایان بردووەتە بەر بەکارهێنانی ئەسپ و گوێدرێژ بۆ گواستنەوەی پێداویستی و سەرباز بۆ دوورکەوتنەوە لە ئاشکرابوون و هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا.


لەگەڵ پەرەسەندنی تەکنەلۆجیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەردوو وڵاتی روسیا و ئۆکرانیا پەلەیان کردووە بۆ گونجاندن، هەندێکیان وەبەرهێنانیان لە ئامێرە پێشکەوتووەکانی وەک لەیزەر و سیستەمی جامکردنی ئەلیکترۆنی کردووە، هەندێکی دیکەیان پەنایان بۆ رێگەی سادەتر بردووە وەک بەکارهێنانی دەمانچە بۆ خستنە خوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان یان بەستنەوەی تۆڕی کانزایی بە ئۆتۆمبێلەکانەوە بۆ پاراستنیان.

هەروەها، سەرۆکی سوپای ئۆکرانیا کە شەڕی توندی لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و زرێپۆش و تانکەکاندا کردووە، دەڵێت، روسەکان زۆر داهێنەرن بۆ یەکەمجار بینیومە روسەکان ئەسپ بەکاردەهێنن لە گرتە ڤیدیۆییەکان کە لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانمانەوە گیراون.













گەلەری