سەردێڕ:

نرخی زێڕ بەرز بووەوە

AM:08:15:12/03/2025

1276 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنی بەرزبووەوە ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩١٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٨ دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.

ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران دروستکردووە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٤٣ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٠٠ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦١٣ هەزار دینارە













گەلەری