سەردێڕ:

نرخی نەوت بە چەند مامەڵەی پێوە دەکرێت؟

AM:08:04:12/03/2025

736 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە ، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٥٥ سەنت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٦ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی نزیکەی ١٩ سەنت بەرز بووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ ماوەیەک لەمەوپێش سەپاندنی باجی ٢٥٪ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ـی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست.













گەلەری