سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئۆکرانیا رازیبووە بە ئاگربەستی ٣٠ رۆژە ئەگەر رووسیا پابەندبێت

PM:09:20:11/03/2025

2504 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر رووسیا پابەند بێت ئۆکرانیا ئامادەیە بۆ ئاشتی و پێشنیاری ئاگربەست بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ قبوڵ دەکات.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئۆکرانیا رازیبووە بە ئاگربەستی ٣٠ رۆژە ئەگەر رووسیا پەبەند بێت، هاوکات دوای کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە سعودیە دوو بەرپرسی ئەمریکی و ئۆکراینی باسیان لەوەکرد کۆبوونەوەکە بەرهەمدار بووە.

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ڤۆلۆدمێر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەسەر رادەستکردنی کانزا دەگمەنەکانی کیڤ بە واشنتن کۆبوونەوە و نەگەیشتنە ئەنجام، شاندی هەردوو وڵات لە سعودیە لەسەر هەمان بابەت لەگەڵ بابەتی کۆتاییهێنان بە شەڕی رووسیا کۆبوونەوە.

هەروەها، لای خۆیەوە مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئۆکرانیا رازیبووە بە ئاگربەستی ٣٠ رۆژە ئەگەر رووسیا رازیبێت و پابەندبێت پێوەی، وتیشی ئەمریکا دەیەوێت هەرچۆن بێت کۆتایی بە شەڕی مۆسکۆ و کیێڤ بهێنێت.

دوای کۆبوونەوەکەش، دوو بەرپرسی ئەمریکی و ئۆکراینی باسیان لەوەکرد کۆبوونەوەکە بەباشی بەڕێوەچوو و بنیاتنەر و بەرهەمدار بوون.


 


 














گەلەری