AM:10:25:11/03/2025 
        
      4888 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       وابڕیارە ئەمڕۆ هەردوو شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا بە نێوەندگیری سعودیە لەسەر بابەتی واژۆکردنی رێککەوتننامەی کانزاکانی ئۆکرانیا کۆببنەوە.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ڤۆلۆدمێر زیلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی لەسەر رادەستکردنی کانزا دەگمەنەکانی کیڤ بە واشنتن کۆبوونەوە و نەگەیشتنە ئەنجام، بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەردوو وڵات لە سعودیە لەسەر هەمان بابەت کۆببنەوە.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
هەروەها دوێنێ محەمەد بن سەلمان، شازادەی سعودیە بە جیا لەگەڵ ڤۆلۆڤمیر زیلینسکی
و مارکۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە و پاڵپشتیی خۆی بۆ ئاسانکردنی پەیوەندییەکانی
هەردوو وڵات دووپاتکردەوە و زیلینسکیش سوپاسی شازادەی سعودیەی کرد بۆ هەڵوێستەکەی.
هاوکات، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، "دەمانەوێت بزانن ئۆکرانیا
دەوێت چی بەدەستبهێنێت و ئامادەیە دەستبەرداری چی ببێت، چونکە ناکرێت بیانەوێت
ئاگربەست بەدەستبهێنن و ئامادە نەبن لە بەرامبەردا دەستبەرداری هیچ شتێک ببن".
		
  
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             