سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: رێککەوتنمان لەگەڵ دیمەشق دەرفەتێکە بۆ بنیادنانی سوریایەکی نوێ

AM:09:41:11/03/2025

3000 جار خوێندراوەتەوە

لەدوای رێککەوتنی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، ئەم رێککەوتنە دەرفەتێکی راستەقینەیە بۆ بنیادنانی سوریایەکی نوێ.


ئەمڕۆ سێشەممە ١١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" ئاماژەی بەوەشکرد، لەم قۆناغەدا پێکەوە کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی قۆناغێکی راگوزەر کە رەنگدانەوەی خواستەکانی گەل بێت بۆ دادپەروەری و سەقامگیری کە هەموو پێکهاتەکان کۆبکاتەوە و مافی هەموو سورییەکان زامن بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع رێککەوتنێکی هەشت خاڵیان واژۆ کرد، بەپێی رێککەوتنەکەش، هەسەدە دەبێت بە بەشێک لە دەسەڵاتی نوێی سوریا سەرجەم دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان و کێڵگە نەوتی و غازییەکان رادەستی دیمەشق دەکات.

 

 













گەلەری