PM:10:22:10/03/2025
1112 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، پلاتفۆرمی (X)لە ژێر هێرشێکی گەورەی ئەلیکترۆنیدایە دوای ئەوەی هەزاران بەکارهێنەر رایانگەیاندووە کە تووشی کێشە دەبن لە دەستگەیشتن بەو پلاتفۆرمە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئیلۆن مەسک، خاوەنی پلاتفۆرمی "X"، ملیاردێری ئەمریکی، پەیامەکەی وەک کۆمێنتێک لە پۆستێکدا بڵاوکردەوە، کە ناڕەزایەتییەکانی دژی دۆج (لیژنەی کارایی حکومەتی ئەو ملیاردێرە)ی بەستەوە بە فرۆشگاکانی تێسلا کە هێرشیان کراوەتە سەر و بووە بە هۆکاری وەستانی ئێستای پلاتفۆرمی ئێکس.
هەروەها، بەپێی ماڵپەڕی DownDetector.com کە ماڵپەڕێکە چاودێری پچڕانی
ماڵپەڕەکان دەکات، رایگەیاند، بەرەبەیانی زوو پلاتفۆرمی X تووشی پچڕانێکی جیهانی بووە و خزمەتگوزارییەکانی
لە بەشێک لە جیهاندا پەکخستووە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەڵەیەک
لەناکاو بەر پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ((X کەوتووە، کە بووە هۆی راگرتنی خزمەتگوزارییەکانی
لە بەشێک لە جیهاندا، لەنێویاندا ئەمریکا و بەریتانیا.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پلاتفۆرمی (X)تویتەر ئەمڕۆ تووشی پچڕانی جیهانی بوو.