PM:09:22:10/03/2025
1344 جار خوێندراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نده‌ری رۆژهه‌ڵاتی بەریتانیا رایگه‌یاند، کەشتیەکی نەوت هەڵگری ئەمریکی و کەشتیەکی بارهەڵگری پورتوگالی پێکدادان لەنێوانیاندا روودەدات لە نزیک بەندەری هامبەر، بەهۆیەوە تا ئێستا ٣٢ کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مارتن بۆیرز، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نده‌ری رۆژهه‌ڵاتی بەریتانیا رایگه‌یاند، ئەو ٣٢ کەسەی بریندار بوون به سێ قۆناغ گواستراونه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا ١٣ كه‌س له‌لایه‌ن كه‌شتییه‌كی یه‌كه‌مه‌وه گواستراونەتەوە، دواتر ١٠ كه‌سی دیكه به هێلیكۆپته‌رێكی بچوك گواستراونه‌ته‌وه، دواتر له رێگه‌ی هێلیكۆپته‌رێكی بچوكی دیكه‌وه نۆ برینداری دیكه‌ی گواستراونەتەوە.
هەروەها، دامه‌زراوه‌ی ده‌ریایی شاهانه رایگه‌یاند، چوار به‌له‌می
فریاگوزاری ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه كراون، دوای ئه‌وه‌ی راپۆرته‌كان باس له‌وه
ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه كه‌شتییه‌كانیان چۆڵكردوه.
هاوکات، ده‌یڤید مه‌كفارلین، به‌ڕێوه‌به‌ری
كۆمپانیای راوێژكاری مه‌ترسی و سه‌لامه‌تی ده‌ریایی له لێدوانێكدا له‌سه‌ر روداوه‌كه
رایگه‌یاند، ده‌بو هه‌ردو كه‌شتییه‌كه رێوشوێنیان بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پێكدادان
رونه‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان یاساكانیشی شكاندبێت.