حکوموتی روسیا، بڕیاری دەرکردنی دوو دیپلۆماتکاری بەریتانیای دا و تۆمەتباری کردن بەوەی بۆ سیخوڕی هاتوونەتە وڵاتەکەیان.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، حکومەتی روسیا، بڕیاری دەرکردنی دوو دیپلۆماتکاری بەریتانیای دا و ماوەی دوو هەفتەی پێداون خاکی روسیا بەجێبهێڵن و تۆمەتباریان کردن بە سیخوڕیکردن بۆ وڵاتەکەیان، ئەمەش هەنگاوێکە کە رەنگدانەوەی بەردەوامی گرژییە دیپلۆماسییەکانی نێوان مۆسکۆ و وڵاتانی ئەوروپایە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو وڵات پەرەدەسێنێت، بەتایبەتی
دوای بەردەوامیی پشتیوانیی بەریتانیا بۆ سوپای ئۆکرانیا.
هەروەها، لێدوانەکانی ئەم دواییەی کیر ستارمەر سەرۆک وەزیران سەبارەت بە ئەگەری
ناردنی هێز و فڕۆکەی بەریتانیا بۆ ئۆکرانیا لە چوارچێوەی هێزێکی ئاشتیپارێزیدا، ئەو
هەڵوێستانەی مۆسکۆی توڕە کرد.
هاوکات، دەرکردنی ئەو دوو کەسە دوای چەند رۆژێک هات کە دادگای بەریتانیا سێ
بولگاری بە تۆمەتی سەر بە یەکەیەکی سیخوڕی روسی سزا دا، ئەمەش گرژییەکانی نێوان لەندەن
و مۆسکۆی زیاتر کرد.