وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی سه‌رقاڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی ده‌ره‌وه‌یه و ئەوپارەیەی بۆی خەرج کراوە زیانی بە بەرژەوەندی ئەمریکا گەیاندووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ماركۆ رۆبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، دوای پێداچوونه‌وه به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه ده‌ره‌كییه‌كان كه ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌ی خایاندووه، بڕیاریان داوه ٪٨٣ـی خه‌رجییه ده‌ره‌كییان كه‌م بكه‌نه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌مه‌ریكا ٥٢٠٠ گرێبه‌ستی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی ده‌ره‌كی كه ده‌یان ملیار دۆلارییان تێدا خه‌رج كراوه، هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
وتیشی،خه‌رجكردنی ئه‌و ده‌یان ملیار دۆلاره سوودی بۆ ئه‌مه‌ریكا
نه‌بووه، به‌ڵكوو زیانی به به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیشی گه‌یاندووه
.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كانوونی یه‌كه‌می
ئەمساڵدا بڕیارێكی په‌سند كرد، كه تێیدا داوای را‌گرتن و وه‌ستانی سه‌رجه‌م
هاریكارییه ده‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد.