سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

AM:08:46:10/03/2025

516 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دابەزی، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٥٠ سەنت نزمبووەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٦ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی نزیکەی ٥٠ سەنت نزمبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ ماوەیەک لەمەوپێش سەپاندنی باجی ٢٥٪ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ـی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست.













گەلەری