PM:11:32:09/03/2025
1104 جار خوێندراوەتەوە
چین رایگەیاند، باجی زیاده به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می كشتوكاڵی ئه‌مریكادا ده‌سه‌پێنێت وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌پاندنی باجی زیاتر له‌سه‌ر هاورده‌كردنی چین له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا باجی لەسەر چین لە مانگی یەکدا راگەیاند، چینیش ده‌ستبه‌جێ ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، له رۆژی دووشه‌ممه‌وه باجی هاوشێوه به‌سه‌ر به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌سه‌پێنێت.
هەروەها،
باجه‌كه‌ی چین ٪١٥ له‌سه‌ر مریشك و گه‌نم و گه‌نمه‌شامی و به‌رهه‌مه په‌تاته ئه‌مریكییه‌كانه
كه هاورده ده‌كرێن و ٪١٠ له‌سه‌ر كاڵا ئه‌مریكییه‌كانی دیكه‌یە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ترەمپ، بۆ كۆشكی سپی له
مانگی كانونی دووه‌می ٢٠٢٥، باجی له‌سه‌ر هاوبه‌شه بازرگانییه سه‌ره‌كییه‌كانی راگه‌یاند،
له‌وانه چین و كه‌نه‌دا و مه‌كسیك، به مەبەستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆچی
نایاسایی و مادده هۆشبه‌ره‌كان.