PM:10:32:09/03/2025
1336 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردوودا روسیا هێرشەكانی بۆ سەر وڵاتەكەی چڕتر كردوەتەوە و لەو ماوەیەدا زیاتر لە دوو هەزار و ١٠٠ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئۆکرانیا ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ڤۆڵدیمێر زلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، هێزەکانی روسیا بە بەکارهێنانی هەزار و ٢٠٠ بۆمبی ئاسمانی رێنماییکراو و نزیکەی ٨٧٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و زیاتر لە ٨٠ موشەکی جۆری جیاواز هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردوە.
باسی لەوەشکرد، زۆرێک لە چەکەکانی روسیا پشت بەو پێکهاتانە دەبەستن کە
لە دەرەوەی وڵات دروست دەکرێن، ئەو پێکهاتانەی تێدایە کە لە رێگەی خۆدزینەوە لە
سزاکان دەستیان کەوتوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامن لە
کارەکانیان بۆ هێنانەدی ئاشتییەکی دادپەروەرانە و دابینکردنی گەرەنتی ئەمنی
متمانەپێکراو.