سەردێڕ:

روانگەی سوری: ژمارەی کوژراوان هەزار کەسی تێپەڕاند

AM:10:02:09/03/2025

2780 جار خوێندراوەتەوە

روانگەی سوری ژمارەی کوژراوانی رووبەڕووبوونەوەکەی ئەو سنورەی کە دەکەوێتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست خستەڕوو کە زیاتر لە هەزار کەسی تێپەڕاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، روانگەی سوری رایگەیاند، لە نێو ئەو هەزار و ١٨ کەسەی کوژراون ٧٤٥ هاوڵاتی مەدەنی هەیە کە لە کۆمەڵکوژییەکەدا کۆژراون لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ١٢٥ ئەندامی ئاسایشی گشتی و وەزارەتی بەرگری و هێزەکانی هاوپەیمانی لە نێو کوژراواندا.

 

روانگەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لە نێو کوژراواندا ١٤٨ چەکدار لە پاشماوەکانی رژێمی یاخیبووی پێشوو هەبووە.

 

هاوکات، لە سێ رۆژ لەمەوپێشەوە لەو سنورەی کە دەکەوێتە سەر دەریای سپی ناوەڕاست شەڕ و پێکدادان دەستی پێکردووە و بەردەوامە، و ئەم شەڕەش لەکاتێکدایە کە لە دوای کۆمەڵێ هێرشی پاشماوەکانی رژێمی ئەسەد بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی راگوزەر هێشتا بەردەوامە.

 













گەلەری