AM:08:22:09/03/2025
844 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ لە جێگیریدایە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد رۆژی رابردوو نرخەکەی تاڕادەیەک جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو هاوشێوەی نەوتی برێنت لە جێگیریدایە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ ماوەیەک لەمەوپێش سەپاندنی باجی ٢٥٪ لەسەر
هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ـی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست.