سەردێڕ:

سەرۆکی کۆریای باشور ئازادکرا

PM:12:36:08/03/2025

1380 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتی دادوەری کۆریای باشوور بڕیاری ئازادکردنی سەرۆکی کۆریای باشوری دەرکرد.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکان بڵاویانکردەوە، "یۆن سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور دوای ئەوەی داواکاری گشتی بڕیاریدا تانە لە بڕیارەکەی دادگا نەدات بۆ ئازادکردنی، ئازادکرا.

سەرۆکی کۆریای باشور لە بەیاننامەیەکدا کە لە رێگەی پارێزەرەکانییەوە بڵاویکردووەتەوە و وتی، "سەری خۆم بۆ سوپاسگوزاری بۆ خەڵکی ئەم میللەتە دادەنوێنم".

هاوکات، دادگا رۆژی هەینی فەرمانی دەستگیرکردنی یۆن سوک یۆلی هەڵوەشاندەوە و بە ئاماژەدان بە کاتی تۆمەتبارکردنی و پرسیارەکان سەبارەت بە یاسایی بوونی پرۆسەی لێکۆڵینەوەکە.













گەلەری