سەردێڕ:

سەرۆکی سوریا بۆ پاشماوەى چەکدارانى ئەسەد: چەکەکانتان دابنێن تا درەنگ نەبووە

AM:09:50:08/03/2025

1856 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی سوریا لە دوای گرژییەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند، رووبەرڕووی هەموو هەڕەشەیەک دەبنەوە کە سوریا بخاتە مەترسیەوە و بەپێی روانگەی سوریش ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە نزیکەى ٢٤٠ کەس.


ئەمڕۆ شەممە ٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، هیچ جیاوازییەک لەنێوان دەسەڵات و گەلی سوریا نییە و گرەنتی ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە سوریا دەکەین و داواش لە پاشماوەکانی ئەسەد دەکەن چەک دابنێن و لایەنگرانی ئەسەد هەوڵدەدەن سوریای نوێ تاقیبکەنەوە ئەوەش تاوانێکی گەورەیە کە لێخۆشبوونی نییە.

وتیشى، داواشى لە هێزە ئەمنییەکانى حکومەت کرد کە کۆنترۆڵی خۆیان بکەن و نابێت سوکایەتی و توندوتیژیی بەرامبەر دیلەکان بکەن.

هاوکات، روانگەی سوریش بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری زیانە گیانیەکانی ئاڵۆزییەکانی سوریای بڵاوکردەوە کە ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە ٢٣٧ کەس کە ٥٠ لە هێزە ئەمنییەکانی سوریایە و ٤٥ کەسیش لە پاشماوەکانی رژێمی ئەسەدە و هاوکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ١٤٢ مەدەنیش لە گرژییەکاندا گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری