AM:09:16:08/03/2025
1552 جار خوێندراوەتەوە
مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، لەگەڵ دیمەشق رێککەوتوون خۆیان بەدوور بگرن لە رێگە چارەی سەربازیی بۆ یەكلایكردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دەشڵێت، شاندێك لەپێکهاتەکانی ناوچەكە پێکدەهێنرێت بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق سەبارەت بە داهاتووی ناوچەکە و دەوڵەتی سوریا.
ئەمڕۆ شەممە ٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموكرات بە بەشداری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ شێخ و کەسایەتییەکانى شارەکانی رەقە و تەبقە باسى لەوەشکرد، قەیرانی سوریا تەنیا لە رێگەی دیالۆگی ناوخۆیی هاوڵاتیانی سوریاوە چارەسەر دەکرێت.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئامادەن بۆ تێکەڵکردنی دامودەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی
خۆسەر لەگەڵ پەیكەری دەوڵەتی سوریا، بەڵام لەسەر بنەمای سازان و دوای دەستپێکردنی
گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشقدا.
ئەوەشى خستەڕوو، لە ئایندەیەکی نزیکدا كۆمەڵێك چاکسازیی ئیداری و
ئابوری دەستپێدەکات، لە بەرژەوەندی خەڵکی ناوچەکە.
مەزڵوم عەبدی وتیشى، هیچ ئەندامێکی پاشماوەی رژێمی پێشوو لە ناوچەکانی
باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بوونی نییە.