سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

AM:08:39:08/03/2025

824 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو زیادیکرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٦٣ سەنت بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٨ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو هاوشێوەی نەوتی برێنت بەرزبووەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ترەمپ ماوەیەک لەمەوپێش سەپاندنی باجی ٢٥٪ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ـی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست.













گەلەری