ئەمینداری یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان بۆ جەنابی سەرۆک ئەحمد شەرع رایگەیاند، خوای گەورە بیپارێزێت، لە ماوەی رابردوودا سەلماندویانە کە شایستەی حیکمەت و سەرکردایەتین.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عەلی قەرەداغی، ئەمینداری یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیهان پەیامێکی ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع کرد و رایگەیاند، "ئەمڕۆ بە پشتبەستن بەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەی کە ئێوە وەرتانگرتووە، ئەو متمانە گەورەیەی کە لەم قۆناغە سەرەکییەی مێژووی نەتەوەکەماندا لەسەر شانتان دانراوە، قسەتان لەگەڵ دەکەین".
هەروەها وتی، "باش ئاگاداری مانای دادپەروەری کە لانادات بۆ
نادادپەروەری، و مانای هێز کە ناگۆڕێت بۆ دڕندەیی و جەنابی سەرۆک کۆمار، هەموو میللەت
بەدواداچوون بۆ بزوتنەوەکانتان دەکەن، پاڵپشتی هەوڵەکانتان دەکەن بۆ بەرقەرارکردنی
ئاسایش و سەقامگیری و درک بەوە دەکەن کە پاشماوەکانی رژێمی پێشوو هێشتا هەوڵی بڵاوکردنەوەی
پشێوی و ناسەقامگیری ریزەکان دەدەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە نێوان لاوازی و ناعەدالەتیدا رێگایەکی ناوەند
هەیە، کە رێگای حیکمەت و دادپەروەری و بەهێزییە و ئەمەش ئەوەیە کە ئێمە چاوەڕێی ئێوە
دەکەین".
هاوکات وتیشی، "ئێمە لەگەڵتانین، سەیرتان دەکەین، پشتگیریتان دەکەین
و باوەڕمان وایە کە ئێوە دەتوانن، بە یارمەتی خودا، بەسەر تەحەددیاتەکاندا زاڵ بن.
بە نیعمەتی خودا بڕۆ، چونکە دەرئەنجامەکەی بۆ حەقیقەت و گەلەکەیەتی".