PM:01:14:07/03/2025
972 جار خوێندراوەتەوە
دادگای کۆریای باشوور رایگەیاند، یون سوک یۆل، سەرۆکی لەکارلادراوی کۆریای باشوور، رۆژی هەینی لە دەستبەسەری ئازادکرا.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، یون سوک یۆل، سەرۆکی لەکارلادراوی کۆریای باشوور، ، دوای ئەوەی دادگای کۆریای باشوور داواکارییەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەستبەسەرکردنەکەی پەسەندکرد بەهۆی سەپاندنی یاسای سەربازی بۆ ماوەیەکی کورت، لە دەستبەسەری ئازادکرا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تۆمەتبارکردنی لەسەر راگەیاندنی یاسای سەربازی لە ٣ی کانوونی دووەمدا نایاساییە.
هەروەها،
دادگای دەستووری لە رۆژی وەرگرتنی دۆسیەکە لە ١٤ی کانوونی دووەمەوە ١٨٠ رۆژی لەبەردەمدایە
تا بڕیارەکەی ئەنجومەنی نیشتمانی پشتڕاست بکاتەوە و یان یۆن دووربخاتەوە یان بیگەڕێنێتەوە.