AM:10:40:07/03/2025
1264 جار خوێندراوەتەوە
هێزەکانی ئەمریکا کە لە کۆریای باشوور رایانگەیاند، کە بەشێوەیەکی کاتی هەر مەشقێکی تەقەی ڕاستەوخۆ رادەگرن، دوای ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی کۆریای باشوور بە هەڵە گوندێکیان بۆردومان کرد لە کاتی مانۆڕە هاوبەشەکانی رۆژی پێنجشەممەدا.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپی کۆریای باشوور رایگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری KF-16 لە دەرەوەی مەیدانی مەشق و راهێنان لە شاری بوچۆن کە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری سیئۆلەوە دوورە، لە میانی مەشقێکی تەقەکردنی راستەوخۆدا، هەشت بۆمبی MK-82 یان تەقاندووە.
ئامژەی
بەوەشکرد، بە وتەی بەرپرسانی سەربازی و فریاگوزاری ١٥ کەس برینداربوون و هەشت بیناش
زیانیان پێگەیشتووە.