AM:09:54:07/03/2025
1080 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە رۆژی ١٤ـی ئەم مانگە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئۆکرانیا لە سعوودیە کۆببنەوە و هەوڵەکانی گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ رووسیا تاوتوێ بکەن، رۆژێک پێش ئەوەش بڕیارە سەرۆکی ئۆکرانیا سەردانی سعودیە بکات.
ئەمڕۆ هەینی ٧ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند،لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان مایک والتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی و ئەندری یەرماک، یاریدەدەری سەرۆکی ئۆکرانیا، بڕیاردراوە لە ریازی پایتەختی سعودییە هەردوو شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا کۆببنەوە.
ئاماژەیان بەوەش کرد،
بڕیارە پێش کۆبوونەوەکەی شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا، لە ١٣ـی ئەم مانگە ڤۆلۆدمێر
زیلینسکی سەردانی سعودیە بکات و لەگەڵ محەمەد بن سەلمانیشازادەی جێنشینی سعوودیە کۆببێتەوە و
ئاگربەستی رووسیا و ئۆکرانیا تاوتوێ بکەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، کۆبوونەوەکەی
شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا لە سعودیە بە یەکەم کۆبوونەوە دادەنرێت لە دوای گفتوگۆ
توندەکەی ترەمپ و بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و
چاوەڕوان دەکرێت گرێبەستی کانزا دەگمەنەکان و هەوڵەکانی گەیشتن بە ئاگربەست لەگەڵ
روسیا لە کۆبوونەوەکەیاندا تاوتوێ بکرێن.