سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هۆشداری کۆتایی دەدات بە حەماس بۆ ئازادکردنی ئەو بارمتە ئیسرائیلیانەی کە لە کەرتی غەززەدا ماونەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا و حەماس بە نهێنی کۆبوونەتەوە و پێویستە حەماس دەستبەجێ بارمتەکان ئازاد بکات و تەرمی سەرجەم بارمتە مردووەکان بگێڕێتەوە.
هاوکات، ترەمپ داوای کردووە شەڕ بە یەکجاری کۆتایی بێت و سەرکردەکانی
حەماسیش بەیەکجاریی غەززە بەجێ بهێڵن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، چەند بارمتەیەکی ئیسرائیلی رەگەزنامەی ئەمریکیان هەیە
و لای حەماسن، بۆیە دەبێت دەستبەجێ ئازادیان بکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند،
هەفتەیەک لەمەو پێش بە نهێنی چاویان بە حەماس کەوتووە و لە بارەی رادەستکردنەوەی بارمتەکانەوە
گفتوگۆیان کردوە.