نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٩١٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ١٥ دۆلار بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.
ئەمە لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، دوو هەفتە بەر
لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم و ئاسندا سەپاند، کە
هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران
دروستکردووە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٢١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦١٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٤٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٠١ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦١٤ هەزار
دینارە