سەردێڕ:

حکومەتی چین ٢٤٥.٧ ملیار دۆلار بۆ خەرجی بەرگری دابین دەکات

AM:09:25:05/03/2025

1104 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی چین رایگەیاند، بڕی ١٧٨٤.٧ تریلیۆن یوان کە دەکاتە (٢٤٥.٧ ملیار دۆلار) بۆ خەرجییەکانی بەرگری تەرخان دەکات، کە بڕی سێ هێندەی بودجەی بەرگری ئەمریکا کەمترە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، حکومەتی چین رایگەیاند، بودجەی بەرگری چین کە دووەم گەورەترین بودجەی جیهانە بەڵام زۆر لە دوای ئەمریکاوەیە، لە ساڵی ٢٠٢٥دا بە ڕێژەی ٪٧.٢ بەرز دەبێتەوە، هەروەها، بودجەی سەربازی چین دەیان ساڵە زیاد دەکات، ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ گەشەسەندنی ئابووری ئەو وڵاتە.

هاوکات، ئەم دروشمە مەترسی ئەوە هەڵدەگرێت کە چین ئەو ناوچانە داگیر بکات کە بە ژێر دەستی خۆی دەزانێت، دیارترینیان دوورگەی تایوانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەوروپییەکان بیر لە زیادکردنی خەرجییە بەرگرییەکانیان بەشێوەیەکی بەرچاو دەکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسیانەی کە لە ئەنجامی سیاسەتی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ دروستی دەکات، کە ئەوروپییەکان بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی خۆیان دەزانن.













گەلەری