سەردێڕ:

ترەمپ: ئەمریکا گەشەدەکات گەورەتر و باشتر لەجاران

AM:08:49:05/03/2025

1960 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دوای مانگ و نیوێک لە دەستپێکردنی خولی دووەمی لە وتارێکدا لە بەردەم کۆنگرێس رایگەیاند، ئەمریکا گەڕاوەتەوە و خەونی ئەمریکی ناتوانرێت رابگیرێت، جەختیشی لەوە کردەوە ئەمریکا ئەمڕۆ متمانە بەخۆی وەردەگرێتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە وتارێکدا لە بەردەم کۆنگرێس رایگەیاند، خەونی ئەمریکی گەشە دەکات گەورەتر و باشتر لە جاران، وڵاتەکەمان لە لێواری گەڕانەوەدایە کە جیهان پێشتر نەیبینیوە و رەنگە جارێکی دیکە نەیبینیبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پەرلەمانتارەکان چەندین جار وتارەکەی ترەمپیان پچڕاند، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش هەڕەشەی ئەوەی کرد، ئەگەر واز نەهێنن، لە ژوورەکە دووریان دەخاتەوە.













گەلەری