AM:08:19:05/03/2025
724 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ کەمبوویەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٥ سەنت کەمبوویەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی ١٢ سەنت کەمبوویەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ترەمپ دوو هەفتەی رابردوو
سەپاندنی باجی٢٥٪ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ی لەسەر نەوتی
خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ـی ئازار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکات.