سەردێڕ:

سەرۆکی ئۆکرانیا: ئامادەین بۆ ئاشتی لەژێر سەرکردایەتی ترەمپدا

PM:08:06:04/03/2025

3204 جار خوێندراوەتەوە

خەریکە دۆخی شەڕی ئۆکرانیا بە دڵی ترەمپ دەشکێتەوە، زیلینسکی ناڕاستەوخۆ داوای لێبوردنی لە دۆناڵد ترەمپ کردووە و ئامادەی ئاگربەستی دەربڕیوە و دەڵێت با ترەمپ سەرپەرشتی بکات، ئەوەیشی باس کردووە، گفتوگۆ توندەکەی هەفتەی رابردوی لەگەڵ ترەمپ هەفتەی جێگەی داخە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی سەرۆکی ئۆکرانیا لەبڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، سوپاسی ئەمریکای کردووە و دەڵێت، دەیەوێت ئەو هەڵانەی روویداوە راستی بکاتەوە و لە ژێر سەرکردایەتی ترەمپدا کار بکات بۆ بەرقەرار کردنی ئاشتییەکی بەردەوام.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هیچ کام لە روسیا و ئۆکرانیا شەڕێکی بێکۆتاییان ناوێت و ئۆکرانیا ئامادەیە بە زوترین کات بێتە سەر مێزی دانوستان و بە چەند قۆناغێک کۆتایی بە جەنگەکەی لەگەڵ روسیا بهێنێت. بەپێی بڵاوکراوەکەی زیلینسکی دەیەوێت لە قۆناغی یەکەمدا سەرجەم بارمتەکانی روسیا ئازاد بکات و لە قۆناغەکانی دواتریشدا هێرشی موشەکی و بۆسەر ناوەندەكانی وزە و ژێرخانی مەدەنی دیکەی ئەو وڵاتە رابگرێت، دواتریش هێرشە دەریاییەکانیان دەوەستێنن. بەڵام مەرجی داناوە و دەڵێت دەبێت رووسیاش رازی بێت بەوە.

سەبارەت بە ڕێککەوتنی کانزاکان و ئاسایش، باسی لەوەکرد، ئۆکرانیا ئامادەیە لە هەر کاتێکدا رێککەوتنەکە لەگەڵ ئەمریکا واژۆی بکات چونکە ئەوان ئەو ڕێککەوتنە وەک هەنگاوێک بەرەو ئاسایشی زیاتر دەبینین.














گەلەری