PM:12:04:04/03/2025
1476 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی کەنەدا رایگەیاند، بە رێژەی ٢٥٪ باج بەسەر کەلوپەلی هاوردەکراوی ئەمریکیدا دەسەپێنن و بڕیارەکەشیان لە مڕۆوە دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٥، جەستن ترۆدۆ، سەرۆکی کەنەدا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، سەپاندنی باجەکە ماوەی ٢١ رۆژ بەردەوام دەبێت باجەکە بە بڕی ١٥٥ ملیار دۆلار دەبێت بەسەر کەلوپەلی هاوردەکراودا دەسەپێنن.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، سەپاندنی باجەکە وەکو وەڵامێکە بۆ ئەمریکا و تا ئەوکاتە بەردەوام دەبێت
کە ئەمریکا باجەکان لەسەر وڵاتەکەی هەڵدەگرێت.