PM:11:38:03/03/2025 
        
      5788 جار خوێندراوەتەوە
  
                
                
             
 
       ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، کۆشکی سپی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکای ئاگادار کردووتەوە، رەشنووسێک لەبارەی کەمکردنەوەی هەندێک لە سزاکانی سەر رووسیا ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی لە دیداری دهاتوویاندا گفتووگۆیان لە بارەوە بکەن.
                                        
                                        
        
        
                                        
             
           ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە، کۆشکی سپی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکای ئاگادار کردووتەوە، نووسینگەی سزاکانی ئەمەریکا، لە ئێستادا خەریکی ئامادەکردنی خشتەیەکن ناوی ئەو کەس و کۆمپانیا رووسیانەیان تێدایە کە سزایان بەسەردا سەپێندراوە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بیخهنه بهر دهستی نوێنهران و شاندی رووسیا.
 
           
         
                             
   
 
        
                             
   
 
    
                                              
باسی لەوەش کردووە، ئاشکرا
نییە بەرامبەر هەڵگرتنی سزاکان لەسەر رووسیا، ئەمەریکا داوای چی دەکات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٥، بە رۆژنامەنووسانی
راگەیاندبوو، دەکرێت سزاکانی سەر رووسیا لە هەندێک کەرتدا لاببرێن.
 
   
                                            
                                         
                                            
                                            
                      
       
                  
        
        
       
        
        
 
   
   
        
 
    
    
                 
 
 
          
                            
                             
                             
          
                            
                             
                             