سەردێڕ:

ماکرۆن: پێویستە وڵاتانی ئەوروپا خەرجی بەرگری زیاد بکەن هاوشێوەی روسیا

PM:07:45:03/03/2025

1236 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی ئەوروپا خەرجی بەرگری زیاد بکەن هاوشێوەی روسیا، وتیشی، دەبێت خۆمان بۆ ئەو شتانە ئامادە بکەین کە چاوەڕێمان دەکات، بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەمریکییەکان چی دەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپا پێویستیان بەرهەمهێنانی ٢٠٠ ملیار یۆرۆیە لە خەرجی بەرگریدا و پێویستە وڵاتانی ئەوروپا خەرجی بەرگری زیاد بکەن هاوشێوەی روسیا. دەشڵێت، دەبێت خۆمان بۆ ئەو شتانە ئامادە بکەین کە چاوەڕێمان دەکات، بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەمریکییەکان چی دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوە تەنها پەیوەندی بە ئۆکرانیاوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە هەموانەوەیە، چونكە نازانن ئەمریکییەکان لە پێنج یان ١٠ ساڵدا چی دەکەن، بۆیە دەبێت خەرجییەکانی بەرگری هاوشێوەی ڕوسیا زیادبكەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕەخنەی لە ئەوروپا گرت کە بەشداریی کەم لە توانای بەرگری ناتۆدا دەکەن و داوای لە هەمو وڵاتانی ئەندام کرد خەرجی بەرگری بۆ ٥٪ی بەرهەمی ناوخۆیی زیاد بکەن، هاوکات پیت هێگسێتی، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە دوپاتیکردەوە کە ئەمریکا هێشتا پلانی نییە ئامادەیی سەربازی خۆی لە ئەوروپا کەمبکاتەوە.













گەلەری