سەردێڕ:

لە ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە ناو خەڵکانێکی زۆردا زیاتر لە ٢٠ کەس برینداربوون

PM:04:50:03/03/2025

5112 جار خوێندراوەتەوە

میدییا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لەشاری مانهایم لە ئەڵمانیا ئۆتۆمبیلێک خۆی کرد بە ناو خەڵکانێکی زۆردا و زیاتر لە ٢٠ کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی ئازاری ٢٠٢٥، میدیاکان بڵاویان کردەوە، ئۆتۆمبێلێک خۆی کردووە بەناو کۆمەڵێک خەڵکدا بە نزیکی ٢٥ کەس برینداربوون، و کەسێک گیانی لەدەستدا.

ئاماژەیان بەوەشکرد، شوفێرەکە دەستگیر کراوە و هێشتا پاشخانی هێرشەکە لەلایەن پۆلیسەوە بڵاو نەکراوتەوە لە ئیستادا ئۆپراسیۆنیکی گەورە لە شارەکە بەڕێوە دەچێت.

پۆلیسی مانهایم بەشێک لە ناوەندی شارەکەی گەمارۆداوە و رایگەیاندووە "خزمەتگوزارییەکانی رزگارکردن لە رێگەدان".

لە ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە ناو خەڵکانێکی زۆردا زیاتر لە ٢٠ کەس برینداربوون



 













گەلەری