AM:10:28:03/03/2025
752 جار خوێندراوەتەوە
گروپە چەکدارەکانی سەربە حەماس رایانگەیاند، رازی نابن بە درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست و ئیسرائیلیش دواى کۆتایهاتنی ماوەی ئاگربەست هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ ناو کەرتی غەززە راگرت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٥، گروپە چەکدارەکانی سەربە حەماس ئاماژەیان بەوەشکرد، ئامادەن دەستبکەن بە گفتوگۆ بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە و بە هەموو شێوەیەک درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەم رەت دەکەنەوە کە ئیسرائیل داوای کردووە.
هاوکات، بەپێی میدیا عەرەبییەکان، ئیسرائیل چوونە ناوەوەى هاوکارییە
مرۆییەکانی بۆ ناو غەززە راگرت دوای کۆتایی هاتنی ماوەی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە
لەلایەکی دیکەشەوە، نوسینگەی ناتانیاهۆ رایگەیاند، ئیسرائیل لەسەر
داوای ستیڤ ویتیکۆف، نێردەی ترەمپ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگربەستی کاتی لە ماوەی
مانگی رەمەزان و جەژنی جوولەکەکاندا پەسەند کردووە بە مەرجێک دوای ئەو ماوەیە نیوەی
بارمتەکان زیندووبن یان مردوو رادەستی ئیسرائیل بکرێنەوە.