سەردێڕ:

ئەوروپا پلانێکی جێگرەوە دادەنێت بۆ ئاشتی ئۆکرانیا

AM:10:16:03/03/2025

1700 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، سەرکردەکانی ئەوروپا رێککەوتوون لەسەر داڕشتنی پلانی ئاشتی ئۆکرانیا بۆ ئەوەی پێشکەشی ئەمریکای بکەن سەرۆکی فەڕەنساش وتی، پلانەکە پێکدێت لە رەوانەکردنی هێزی سەربازیی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە دوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەوروپا لە لەندەن کیەر ستامەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، رێککەوتوون لەسەر داڕشتنی پلانێکی ئاشتی ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی واشنتۆن بتوانێت گەرەنتی ئەمنی پێشکەش بکات کە کیێڤ دەڵێت زۆر گرنگە بۆ راگرتنی روسیا.

هەروەها ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش بە رۆژنامەی لۆفیگارۆی راگەیاندووە، پلانەکە ئاگربەستی یەک مانگ دەگرێتەوە کە هێرشە ئاسمانی و دەریاییەکان دەگرێتەوە بەڵام شەڕی زەمینی ناگرێتەوە و وتیشی، گەر رێککەوتنێکی ئاشتیی  جێگیرتر بکرێت، سەربازانی ئەوروپا رەوانەی ئۆکرانیا دەکرێن.

هاوکات، دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، پشتیوانی ولاتانی ئەوروپایان بەدەستهێناوە و وتیشی، ئامادەیە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گرێبەستی رادەستکردنی کانزاکان واژۆ بکات.













گەلەری