AM:11:27:02/03/2025
3092 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رێگانادات بارهەڵگرەکان هاوکاری بگەیەننە غەززە و حەماسیش دەڵێت ئەم هەڵویستە بە ئاشکرا پێشێلکردنی ئاگربەستەکەیە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سەرجەم هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە رادەگرن لەگەڵ کۆتایهاتنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست لە غەززە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل رێگە بە ئاگربەست نادات بەبێ ئازادکردنی
بارمتەکانی و ئەگەر حەماس بەردەوام بێت لە رەتکردنەوەی ئازادكردنی بارمتەکان، ئەوا
لێكەوتەی تری دەبێت.
هاوکات حەماسیش رایگەیاند، راگرتنی هاوکارییەکان دژی رێککەوتنەکانە و
پێشێڵکردنی بنەماکانی ئاگربەستە.