AM:08:47:02/03/2025
780 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ کەمێک نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٧ سەنت نزمبووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٩ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ تاڕادەیەک لە جێگیریدایە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ترەمپ دوو هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی٢٥٪ لەسەر
هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا و ١٠٪ی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ـی
ئازار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە دەکات.