سەردێڕ:

بەریتانیا بەپێچەوانەی ترەمپەوە پێشوازییەکی گەرمی لە زیلینسکی کرد

AM:08:29:02/03/2025

6072 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشوازی لە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی کرد و جەختی لە پشتیوانی تەواوی وڵاتەکەی خۆی بۆ ئۆکرانیا کردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، پێشوازی لە ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کرد و لە میانەی دیدارەكەیدا رایگەیاند، کە بە تەواوی هاوسۆزی و پشتیوانی ئۆکرانیا دەبێت.

پاش سەردانەکە زیلینسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ ستارمەر گفتوگۆیان لەسەر ئاستەنگەکانی بەردەم ئۆکرانیا و هەموو ئەوروپا و هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانیان کردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاو دەنێن بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئۆکرانیا و کۆتاییهێنان بە شەڕ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، لەگەڵ گەرەنتی ئەمنی باوەڕپێکراو.

هەردوای سەردانەکە هەریەکە لە ئەڵمانیا و فەرەنسا و پۆڵەندا پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکرانیا دەربڕی و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا بەردەوام دەبن لە ناردنی پشتیوانی سەربازی بۆ ئۆکرانیا.

رۆژی هەینی ترمپ و زیلنسکی لە کۆشکی سپی کۆبونەوە بەڵام گفتوگۆی توند لە نێوانیاندا ڕوویداو ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.














گەلەری