سەردێڕ:

ئەردۆغان بۆ پەکەکە: لەم پڕۆسەیەدا فێڵ بکرێت لە کەس خۆشنابین

PM:09:31:01/03/2025

2012 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر لەم پرۆسەیەدا فێڵ بکرێت، لە کەس خۆش نابین. دەشڵێت، کاتێک تورکیای بێ تیرۆرمان بەرهەم هێنا، هیچ کەس ناتوانێت لەبەردەم وڵاتەکەماندا بووەستێت.


ئەمڕۆ شەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٥، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، "ئێمە بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانمان، ئەگەر پێویست بکات، تا دوا تیرۆریست لەناو دەبەین، هیچ بەردێک نەگۆڕین و هیچ سەرێک لەسەر شانی نەهێڵینەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارم ئەم دەستی ئاشتییەی ئێمە لە هەوادا نەمێنێتەوە، ئەگەر ئەو بەڵێنانەی پێیانداوین جێبەجێ نەکەن، چیتر بەزەییمان نابێت.

باسی لەوەشکرد، کاتێک تورکیای بێ تیرۆرمان بەرهەم هێنا، هیچ کەسێک ناتوانێت لەبەردەم وڵاتەکەماندا بووەستێت، هەروەها، لەم پرۆسەیەدا، هیچ شتێک روونادات کە شەهیدەکانمان پێی ناڕەحەت بن.
هاوکات لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، تورکیا 
لە شەڕی دژی تیرۆر لەناو وڵات و دەرەوەی سنوورەکانی، بە هێزترین و بەتواناترین و خۆڕاگرترین وڵاتە نەک تەنها لە ناوچەکەمان بەڵکو لە جیهاندا.













گەلەری