شارەزایەکی زمانی جەستە رووبەرووبوونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی ئۆکرانیا بە “شەڕێکی تەلەفزیۆنی نێوان دوو ئەستێرەی پیشەگەری میدیایی” وەسف دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە هەردووکیان دەزانن چۆن تەلەفزیۆن بە قازانجی خۆیان بەکاربهێنن.
ئەمڕۆ شەممە ١ی ئازاری ٢٠٢٥، شارەزا پۆڵ بورۆس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو دوو سەرکردەیە لە دۆخێکی هاوشێوەدا دانیشتوون، دەستەکانیان بە هەمان شێوە گرتووە، کە بە ئاماژەی "ئاوێنە" ناسراوە، کە تەکنیکێکی نائاگاییە و رەنگدانەوەی بوونی پەیوەندی یان هاوسەنگی نێوان هەردوو لایەنە.
دۆناڵد ترەمپ،
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی،
بەڵام ئەو
شارەزایە پێشنیاری ئەوە دەکات کە ڕەنگە سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی ئەو تەکنیکەی
وەک جوڵەیەکی دەسەڵات بەکارهێنابێت بۆ ئەوەی لەگەڵ ترەمپدا بڕوات و دووربکەوێتەوە
لە دەرکەوتنی لاوازتر، بە پێچەوانەی سەرکردەیەکی دیکەی بەریتانیا کە ناوی کیێر
ستارمەرە، کە وا دەرکەوت کەمتر متمانەی بەخۆی هەبووبێت لە رووبەرووبوونەوەی سەرۆکی
ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ.
لەگەڵ پەرەسەندنی
مشتومڕەکەدا، رووبەرووبوونەوەکە گۆڕا بۆ "شەڕێکی دەنگی"، ترەمپ پشتی بە
ستراتیژی دەنگی بەرز بەست بۆ جەختکردنەوە لەسەر کۆنترۆڵکردن، کە تاکتیکێکی ئاشنای
ئەو بوو، بەکارهێنانی ئاماژەی گەورە و زمانی جەستەی فەرماندەیی بۆ بەرزکردنەوەی
بوونی بەهێزی خۆی.
لە بەرامبەردا
زێلێنسکی بە شێوەیەکی تەواو جیاواز وەڵامی دایەوە و حەماسەتێکی راستەقینەی نیشان
دا و دەستەکانی بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارهێنا و کز بوو بۆ پێشەوە لە هەوڵێکدا بۆ
رێگریکردن لە زاڵبوونی ترەمپ لە گفتوگۆکەدا.
یەکێک لە وردەکارییە
سەرنجڕاکێشەکان لە کاتی پێکدادانی زارەکیدا، ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە
بووە کە هەردوو سەرکردە خۆیان بەدوور گرتووە لە سەیرکردنی راستەوخۆی چاوی یەکتر،
ستراتیژییەکی دەروونییە کە لە رووبەرووبوونەوەی گەرمدا بەکاردەهێنرێت بۆ پاراستنی
کۆنترۆڵی سۆزداری و دوورکەوتنەوە لە پێدانی سوودێکی دەروونی بە لایەنی بەرامبەر.
لەبەرامبەردا
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە چاوپێکەوتنێکی پێشوودا لەگەڵ ترەمپ، چاوی راستەوخۆی
ئەنجامدا و وایکرد ئەو کارلێککردنە وەک ململانێیەکی روونی دەسەڵات دەربکەوێت.
لە کۆتاییدا
هیچ "براوەیەک" لە زمانی جەستەدا نەبوو، چونکە ئەو پسپۆڕە بینی کە زێلێنسکی
توانی بەرگەی ستایلە بەرزەکەی ترەمپ بگرێت، ئەمەش هێزی پێبەخشی لە دیمەنەکەدا، بەڵام
بە تەواوی کۆنترۆڵی رووبەرووبوونەوەکەی نەکرد.
لە کاتێکدا
ترەمپ تاکتیکە ئاساییەکانی بەکارهێنا بۆ ئەوەی وەک سەرکردەیەکی باڵادەست دەربکەوێت،
بەڵام نەیتوانی بە تەواوی زیلێنسکی ملکەچ بکات، شەڕەکەی تەنانەت لە رووی زمانی جەستەشەوە
کرد.