سەردێڕ:

ئەردۆغان: چاودێریی پرۆسەی ئاشتی دەکەین

AM:11:19:01/03/2025

1740 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی پرۆسەى ئاشتى و پەیامەکەى ئۆجەلانەوە رایگەیاند، چاودێری ئەو پرۆسەیە دەكەن كە بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەكانیان دەستی پێكردووە. دەشڵێت، كاتێك توندوتیژی و چەك نامێنێت، زەمینەی دیموكراسی بەهێزتر دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، لە میانی پڕۆگرامێکدا لە ئیستانبوڵ باسى لەوەکرد، ئەوانەی برایەتی هەزار ساڵەیان تێكدەدەن، ئەوانەی نایانەوێت ئەو كێشانە چارەسەرببن، ئەو كەسانە دەردەكەون و رووبەرووی هەموو جۆرە هەڵوێستێكی تێكدەرانە دەبینەوە.

وتیشى، توركیا تەنها ئامانجی ئیمپریالیزم تێكنادات بەڵكو بە ئامانجەكانی ناوخۆشی دەگات و ئابورییان بەرەوپێش دەچێت و ئەم پرۆسەیە سەركەوتن دەبێت بۆ (٨٥) ملیۆن كەس.

هاوکات ئاماژەى بەوەشکردووە، نیەتێك خێربێت پشتیوان بە خودا كۆتاییەكەشی خێر دەبێت.













گەلەری