سەردێڕ:

گفتوگۆ توندەکەی نێوان ترەمپ و زیلینسکی چەندین کاردانەوەی لێکەوتەوە

AM:09:38:01/03/2025

2600 جار خوێندراوەتەوە

گفتوگۆ توندەکەی نێوان ترەمپ و زیلینسکی چەندین کاردانەوەى پشتگیریی لە هەردوولا، لە ئەمریکا و ئۆکرانیا و ئەوروپا لێکەوتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، دوای کۆبونەوەکەی ترەمپ و زیلینسکی لە کۆشکی سپی، بە هۆی دەمەقاڵێوە ترەمپ زیلینسکی لە کۆشکی سپی کردە دەرەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، روسیا دەستدرێژیکارە و ئۆکرانیاش دەستدرێژی کراوەتە سەر، دەبێت رێز لەو وڵاتە بیگیرێت لەکاتێکدا هێشتا لە شەڕدایە.

هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا و ئیسپانیا دەڵێن، زێلینسکی و ئۆکرانیا بەتەنها نین و پاڵپشتی کێیڤ دەبن. یەکێتی ئەوروپاش رایگەیاند، کە پاڵپشتی لە ئۆکرانیا دەکەن.

هاوکات سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا دەڵێت، راگرتنی جەنگ بەبێ هیچ گەرەنتییەکی ئەمنی رێگە خۆشکردنە بۆ ئەوەی روسیا تەواوی ئەوروپا داگیربکات.

لای خۆشییەوە، زێلینسکی دوای کۆبوونەوەکە سوپاسی پاڵپشتیی ئەمریکا و ترەمپ و کۆنگرێس و گەلی ئەمریکای کرد و، ووتی ، ئۆکرانیا پێویستی بە ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەرای پاڵپشتییەکان بۆ ئۆکرانیا ، چەند کەس و لایەنێکیش بە پێچەوانەوە پاڵپشتی ئەمریکایان کرد. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هەموو ئەمریکا لەگەڵ ترەمپدایە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی روسیاش رایگەیاند، زیلینسکی لە کۆشکی سپی شەپازلەیەکی توندی لێدرا، سەرۆک وەزیرانی هەنگاریاش دەلێت، ترەمپ ئازایانە شەڕ بۆ ئاشتی دەکات.













گەلەری