نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ زیاتر دابەزی، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و ٨٥٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٣٠ دۆلار دابەزیوە.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمریکا نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا.
ئەمە لەکاتێکدایە،
دۆناڵد ترەمپ، ماوەیەک بەر لە ئێستا پێناسی گومرگیی بەسەر هەموو بەرهەمێکی ئەلەمنیۆم
و ئاسندا سەپاند، کە هاوردەی ئەمریکا دەکرێن، ئەوەش بێ متمانەیی لای بازرگانان و وەبەرهێنەران
دروستکردووە.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥١٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٠١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٦٢٩ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٦٨٦ هەزار دینارە
نرخی ١ لیرەی عەیارە
٢١ بە ٦٠١ هەزار دینارە