AM:08:41:01/03/2025
764 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ کەمێک نزمبووەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٤٩ سەنت نزمبووەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٩ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ ٢٥ سەنت لە نرخەکەی نزمبووەتەوە هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت.
ئەمە لەکاتێکدایە،
ترەمپ دوو هەفتەی رابردوو سەپاندنی باجی٢٥٪ لەسەر هاوردەکردنی نەوتی مەکسیک و کەنەدا
و ١٠٪ی لەسەر نەوتی خاوی کەنەدا دواخست، تا ١ی ئازار، کە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە
دەکات.