سەردێڕ:

ترەمپ بەنیازە زمانی فەرمی ئەمریكا بکاتە ئینگلیزی

AM:12:04:01/03/2025

5544 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەیەکی ئەمریكی بڵاویكردەوە، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە فەرمانێكی جێبەجێکردن واژۆ بکات کە بۆ یەکەمجار زمانی ئینگلیزی بکاتە زمانی فەرمی ئەمریکا و ئیختیاری فیدراڵی هەڵدەوەشێنێتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی شوباتـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژنامەکەشدا ئاماژەی بەوەشکرد، کە داوا لە دەزگاکان و وەرگرانی دیکەی بودجەی فیدراڵی دەکات، هاوکاری زمان پێشکەش بەو کەسانە بکەن کە زمانی ئینگلیزی نازانن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە مێژووی نزیکەی ٢٥٠ ساڵەی ئەمریكادا هەرگیز زمانێکی نیشتمانیی لەسەر ئاستی فیدراڵی نەبووە، لەو وڵاتە بەسەدان زمان قسە دەکرێت، ئەمەش لە ئەنجامی مێژووی دوور و درێژی سەفەری کۆچبەرانی سەرتاسەری جیهانە بۆ ئەو وڵاتە.













گەلەری