هاوکات دیارترینیان لەو هۆکارانە ئەمانەن:
١.شێوازی خەوتن: خەوتن لەسەردەم ھۆکارێکی گرنگە بۆ ئازاری مل، ملت لەوانەیە بەیەک لادا بکەوێت بۆ چەند کاتژمێرێک، کاریگەری ھەیە لەسەر ماسولکەکانی مل و گرژبوونیان، ھەروەھا کاریگەری خراپیشی ھەیە لەسەر ماسولکەکانی پشت.
٢.سەرین: هەڵبژاردنی سەرینی تەندروست کە بۆ شان و ملی تۆ گونجاو بێت زۆر گرنگە، ئەو سەرینەی ھاوسەنگیەکی باش بۆ شان و ملت دروست نەکات، ئەگەری دروستکردنی فشاری ھەیە لەسەر ماسولکەکانی ملت و دروستکردنی مل ئێشە.
٣.جووڵەی لەناکاو: وەکو ھەستانەسەرپێی لەپڕ یاخود لەکاتی خەودا جوڵاندنی لەپڕی قۆڵەکان ، ئەگەری دروستبوونی مل ئێشە زیاد دەکەن.
٤.پێکانی پێشووتر: وەک پێکانە وەرزشییەکان، لەدوای چەند ڕۆژێک لە پێکانەکە لەوانەیە ھەست بە ئازار بکرێت.
٥.ھەندێک ھۆکاری تر: وەک شێوازی ھەڵەی وەستان لە رۆژدا، کارکردن بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر کۆمبیوتەر و بەکارھێنانی زۆری مۆبایڵ، داخورانی جومگەکانی مل، خزانی پەپکەی مل، ھەندێک حاڵەتی نەخۆشی وەکو رۆماتیزمە و فایبرۆمایەڵجیا.