سەردێڕ:

دەمەقاڵێی توند لە نێوان ترەمپ و زیلینسکی روویدا

PM:09:57:28/02/2025

6624 جار خوێندراوەتەوە

لە کۆشکی سپی دەمەقاڵێ لەنێوان ترەمپ و سەرۆکی ئۆکرانیا دروستبوو، ترەمپ زیلینیسکی تۆمەتبار کرد بەوەی رێگری لە ئاگربەست دەکات، جێگرەکەشی وتی تۆ سوپاسی ئەمریکات نەکردووە.


ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی شوباتــی ٢٠٢٥، ڤۆڵۆدمێر زیلینیسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لەکاتى سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا لە ئەوڤەڵ ئۆفیس لە کۆشکی سپی زیلینسیکی و ترەمپ و جێگرەکەی قسەیان بۆ میدیاکان کرد و تێیدا ترەمپ بە زیلینسیکی وت، کە ئەو جەنگەکە ناباتەوە و پێویستە رێککەوتنی ئاشتی بکرێت.

زیلینسکیش ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان بە تەنیا بوون لە شەرەکەدا و وتی، "کاتێک ئێوە توشى ئەو دۆخەى ئێمە دەبن ئەو کات ئەزانن"، بەڵام ترەمپ بە قسەکانى زیلینسکی توڕە بوو و وتی، "تۆ لە شوێنێکدا نیت کە هەڵوێستەکانت بسەپێنیت و تۆ سەرکێشى بە ژیانی هاوڵاتیانتەوە دەکەیت و خەریکە جەنگی جیهانی سێیەم هەڵدەگیرسێنیت".

لە تەواوی قسەکانیدا ترەمپ لە هەژمارەکەی خۆیدا وتی، "ئەمڕۆ چاوپێکەوتنێکی زۆر گرنگمان لە کۆشکی سپی هەبوو، زۆر شت فێربووین کە هەرگیز نەدەزانرا بەبێ گفتوگۆ لەژێر فشار و پەستانی لەم جۆرەدا و سسەرسوڕهێنەرە کە لە رێگەی هەستەوە چی دەدرکێنرێت.

هەروەها ترەمپ وتیشی، "بۆم دەرکەوت کە سەرۆک زیلینسکی ئامادە نییە بۆ ئاشتی ئەگەر ئەمریکا تێوەگلا بێت، چونکە وا هەست دەکات تێوەگلانی ئێمە قازانجێکی گەورەیە بۆی لە گفتوگۆکاندا. من قازانجم ناوێت، ئاشتیم دەوێت".

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو بێڕێزی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد لە ئۆفیسی ئۆڤاڵی هەر کاتێک ئامادەبوو بۆ ئاشتی دەتوانێت بگەڕێتەوە.














گەلەری